وەرگرتن
زانکۆی کاسۆلیکی لە هەولێر (CUE) دامەزراوەیەکی قازانج نەویستی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیە کە بڕوانامەی دانپێدانراو لە بواری ئاداب و زانستەکاندا دەبەخشێت.
ئامانج لە قۆناغە جیاوازەکانی پرۆسەی وەرگرتن لەلای ئێمە ئەوەیە کە تیایاندا دەستنیشانی ئەو بوارانە بکەین کە لەگەڵ پرۆفایلی ئەکادیمی و کەسی تۆ گونجاون و تایبەتت دەکەن، و دڵنیا بکەینەوە کە لەگەڵ مۆدێلی پەروەردەییماندا دەگونجێیت.
چۆنیەتى پێشکەشکردن:
بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بۆ زانکۆی کاسۆلیکی لە هەولێر (CUE)، پێویستە خوێندکار:
- بڕوانامەی ئامادەیی یاخود هاوتای بڕوانامەی ئامادەیی هەبێت.
- خوێندکارانی بیانی / دەرچووانی قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان دەبێت بڕوانامەی ئامادەیی (بەنمرە/ئاسایی) یەکسانکراو و پەسەندکراو پێشکەش بکەن. بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ماڵپەڕی وەزارەتی پەروەردە بکەن.
- دەرچووانی ئامادەیی ساڵانی پێشوو مافی پێشکەشکردنی داواکارییان هەیە بۆ زانکۆ.
- تێکڕای نمرە لە ٥٥% کەمتر نەبێت
- لەکاتی کردنەوەی تۆمار (پێشکەشکردن) پێویستە داواکار سەردانی زانکۆ بکات
- تێکڕای نمرەی داواکار دەبێت لەگەڵ تێکڕای نمرەی بەشی داواکراودا بگونجێت
بڕوانامە و بەڵگەنامەی پێویست
كاتى گەڕانەوەى فۆڕمەکە پێويسته قوتابى/ خوێندكار وێنەيەكى ڕەنگاوڕەنگ لەم بەڵگەنامانەی خوارەوه پێشكەش بكات:
- ٤ وێنەى تازه له قەبارەى پاسەپۆرت.
- پاسەپۆرت.
- پسولەى خۆراك.
- كارتى زانيارى.
- ناسنامەى بارى شارستانى و ڕەگەزنامه يان كارتى نيشتمانى.
- كارتى نيشتەجێبوون.
- پشتگیری بڕوانامەی پەسەندکراو نمرەكانى تاقيكردنەوەى پۆلى دوانزه قوتابى/ خوێندكار
- پشتگیری پەسەندكراو نمرەكانى ئامادەيى (4+5+6) سيستەمى سويدى قوتابى/ خوێندكار
یارمەتی دارایی و سکۆلەرشیپ
زانکۆکەمان نمونەی دابینکردنی دەرفەتی بەهادارە لە خوێندنی باڵادا، لەگەڵ هەدەرخستنی کرێی خوێندنی ساڵانەی گونجاو بۆ ئەو خوێندکارانەی کە پێویستیان بە پشتگیری دارایی هەیە؛ زانکۆی کاسۆلیکی لە هەولێر میکانزمێکی دارایی بەخشندە بۆ یارمەتیدان لە کرێی خوێندن پێشکەش دەکات. سەرەڕای ئەوەش، زانکۆکەمان سکۆلەرشیپێکی تایبەت پێشکەش بە خوێندکارانی خێزانی پێشمەرگە و شەهیدان دەکات.
پرسیارە باوەکان
زانکۆی کاسۆلیکی هەوڵدەدات باشترین ژینگەی فێربوون دابین بکات بەمەبەستی گەیشتن بە ستانداردە نێودەوڵەتییەکان، و پرۆگرامی ئەکادیمی باوەڕپێکراو لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی خوێندنی باڵا لە عێراق پێشکەش دەکات.
ئێمە ٣ کۆلێژی سەرەکیمان هەیە لە زانکۆکەمان:
فاکەڵتى دەرمانسازى – بەشى دەرمانسازى
فاکەڵتى زانستە تەندروستییەکان – بەشى زانستى شیکارى نەخۆشى
فاکەڵتی ئەندازیاری- بەشى ئەندازیارى تەلارسازى – بەشى ئەندازیارى شارستانى
فاکەڵتی ئاداب – بەشى زمانى ئینگلیزى – بەشى میدیاى دیجیتاڵ
فاکەڵتی ئابووری و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان – بەشى پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان – بەشى کارگێرى کار – بەشى ژمێریارى
فاکەڵتی تەکنەلۆژیای زانیاری و زانستی کۆمپیوتەر – بەشى زانستى کۆمپیوتەر – بەشى تەکنەلۆژیاى زانیارى
کۆلێژى پەرستارى – بەشى پەرستاری
چەند مەرجێک هەیە، بۆ زانیاری زیاتر کلیک لێرە بکە.
زانکۆی کاسۆلیکی لە هەولێر (CUE) یارمەتی خوێندکاران دەدات لە دابینکردنی کرێی خوێندنیان بە پێشکەشکردنی هاوکاری دارایی بە شێوەی سکۆلەرشیپی بەشەکی و تەواو. ئەو خوێندکارانەی دەیانەوێت داواکاری پێشکەش بکەن بۆ سکۆلەرشیپ دەبێت ئەم داواکارییانەی خوارەوە جێبەجێ بکەن:
فۆڕمی داواکاری سکۆلەرشیپ [لێرە]
فۆڕمی پێشکەشکردن بۆ زانکۆ
چاوپێکەوتنی کەسی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی زانکۆکەمان
تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکەن بە بەشی کاروباری خوێندکار بە ژمارە تەلەفۆنی: ٠٧٥٠٦٠١٣٣٣٣
داواکاران پێویستە لە تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی ستانداردی زانکۆی کاسۆلیکیدا دەربچن.
بەڵێ. بەڵام گواستنەوە چەند مەرجێکی هەیە، یەکێک لەوانە تەواوکردنی قۆناغی یەکەمە لە زانکۆی دایک. ماوەی گواستنەوە ساڵانە بۆ ماوەی نزیکەی مانگێک یان دوو مانگ دەکرێتەوە. بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکەن بە ژمارە تەلەفۆنەکەمان یان سەردانی زانکۆ بکەن.
وەزارەتی خوێندنی باڵا خۆی ساڵانە وادەی کردنەوە و داخستنی تۆمار ڕادەگەیەنێت. دەتوانن ئاگاداری پلاتفۆرمەکانمانبن چونکە لە کاتی کردنەوەی تۆماردا لەلایەن وەزارەتەوە، لە پەیجەکانماندا بڵاوی دەکەینەوە.
بەڵێ، ئێمە سکۆلەرشیپی فولمان هەیە. وە سەبارەت بە مەرجەکان دەتوانن سەردانی زانکۆ بکەن و لەگەڵ بەشی سکۆلەرشیپمان قسە بکەن، یاخود دەتوانن ئیمەیڵمان بۆ بنێرن لە [email protected]
خوێندن تەنها بە زمانى ئینگلیزىە.
دەتوانن سەردانی ماڵپەڕەکەمان بکەن لە cue.edu.krd بۆ دۆزینەوەی مەنهەجی سەرجەم بەش و قۆناغەکان.
ئێمە هەم مامۆستای نێودەوڵەتی و هەم مامۆستای ناوخۆییمان هەیە.
بەڵێ، بەڵام کورسی بۆ دەرچووانی کۆن سنووردارە. جگە لەوەش بۆ خوێندکارانی تەمەن ٣٥ ساڵ یان سەرووتر، ساڵانە مەرجەکانی وەرگرتن نوێ دەکرێنەوە. بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکەن.
بەڵێ. بەڵام پێویستە مۆڵەتی خوێندن لە وەزارەت وەربگرن.