بەشی ژمێریاری
دیدگا:
بەشی ژمێریاری بەرنامەی پەروەردەیی و توێژینەوەی دانپێدانراوی ناوچەیی و نیشتمانی و نێودەوڵەتی دەبێت بۆ ئەو خوێندکارانەی کە بەدوای چارەسەردا دەگەڕێن بۆ کێشە ئاڵۆزەکانی ژمێریاری و بازرگانی جیهانی ڕاستەقینە. بەشەکە جیاوازی دروست دەکات بە گرنگیدان بە چارەسەرکردنی کێشەکان، داهێنان و کاریگەری لە ژینگەیەکی جیهانی ڕاستەقینە و نێوان زانستەکاندا.
ئامانجەکە:
بەشی ژمێریاری پەروەردە و پەرەپێدانی ئەو سەرکردانە دەکات کە ڕەگیان لە بنەماکانی پێویست بۆ پیشەی ژمێریاریدا هەیە و ئامادەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنگەکانی جیهانی ڕاستەقینە لە ڕێگەی یەکخستنی کاریگەرانەی وانەوتنەوە، لێکۆڵینەوە و کارلێککردنەوە.
ئامانجەکان:
ئامانجی سەرەکی بەشەکە دەرچوونەوەی ژمێریارانی لێهاتووە کە بتوانن پێداویستییە ناوچەیی و نیشتمانی و جیهانییەکان لە بواری ژمێریاری و وردبینی ( وردبینی) دابین بکەن. دەرچووانی ژمێریارانی شارەزا لەخۆدەگرێت کە دەتوانن:
– مامەڵەکردن لەگەڵ ئەکاونتە گشتیەکان
– بەکارهێنانی حیساباتی شیکاری تێچوون
– ئامادەکردنی بودجە
– بەرهەمهێنانی ڕاپۆرتی دارایی
– بڕیاری دارایی باشتر
– شیکردنەوەی زانیاری بۆ پلاندانان و کۆنترۆڵکردن
– ئەنجامدانی پشکنینی تۆمارەکان (وردبینی و پێداچوونەوە)
چانسی هەلی کار
دڵنیایە کە دەرچووانی ژمێریاری دەتوانن تا ٤٠ هەلی کار بدۆزنەوە جا لە ناوچە ناوخۆییەکان بێت، لە وڵاتدا بێت، یان لە جیهاندا. گرنگترینی ئەم نازناوە کارانە بریتین لە: ژمێریار، وردبینیکەر، مامۆستای ژمێریاری، ئەفسەری شیکاری قەرز، بەڕێوەبەری حیساب، بەڕێوەبەری دارایی، کۆنترۆڵکەری دارایی، کارمەندی باج، ژمێریاری حکومەت، دژە سپیکردنەوەی پارە، و زۆر شتی تر.
| ناوی بابەت | وەرزی خوێندن | قۆناغ |
| بنەماکانی ژمێریاری١ | یەکەم | یەکەم |
| ئینگلیزی بۆ ژمێریاری | ||
| ئابووری مایکرۆ | ||
| کوردۆلۆجی | ||
| زمانی کوردی | ||
| دیبەیتی ئاکادێمی | ||
| ئینگلیزی گشتی 1 | ||
| بنەماکانی ژمێریاری 2 | دووەم | |
| ماتماتیکی دارایی | ||
| ئابووری ماکرۆ | ||
| بنەماکانی ئامارزانی | ||
| کارامەیی کۆمپیۆتەر | ||
| ئینگلیزی گشتی٢ | ||
| ژمێریاری ناوەند١ | سێیەم | دووەم |
| بەرێوەبردنی دارایی | ||
| بنەماکانی بەرێوەبردن | ||
| ژمێریاری یتێچوون١ | ||
| یاسای بازرگانی | ||
| ئینگلیزی گشتی | ||
| ژمێریاری ناوەند 2 | چوارەم | |
| دارایی کۆمپانیا | ||
| ژمێریری حکومی | ||
| ژمێریاری تێچوون٢ | ||
| یاسای کۆمپانیاکان | ||
| نووسینی پرۆفیشنال | ||
| ژمێریاری دارایی پێشکەوتوو | پێنجەم | سێیەم |
| ژمێریاری بەریوەبەر١ | ||
| باج١ | ||
| رێبازی توێژینەوەی زانستی | ||
| پەیوەندی بازرگانی | ||
| هەڵبژێر | ||
| ژمێریاری دارایی پێشکەوتوو 2 | شەشەم | |
| ژمێریاری بەریوەبەر 2 | ||
| باج 2 | ||
| بەرنامەکانی کۆمپیۆتەر لە ژمێریاری دا | ||
| شىکردنەوەى دارایی | ||
| هەڵبژێر | ||
| تێبینی یەکەم: پێویستە خوێندکار مەشقەكانی هاوینە تەواو بکات بۆ جێبەجێکردنی مەرجەکانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس | ||
| ژمێریاری تێچووی پیشکەوتوو١ | حەوتەم | چوارەم |
| ژمێریاری نێودەولەتی١ | ||
| سیستەمی زانیاریی ژمێریاری | ||
| تیۆری ژمێریاری | ||
| ژمیریارى بۆ نۆت و گاز | ||
| هەڵبژێر | ||
| تێبینی دووەم: پێویستە خوێندکار لە سەرەتای وەرزی حەوتەمدا دەست بکات بە پرۆژەی دەرچوون | ||
| ژمێریاری تێچووی پیشکەوتوو | هەشتەم | |
| وردبینیکەردن | ||
| ژمێریاری یەکگرتوو | ||
| هەڵبژێر | ||
| توێژینەوەی دەرچوون | ||

