بەشی ئەندازیاری شارستانی
ئەندازیاری شارستانی کاریگەری لەسەر زۆرێک لە چالاکییەکانی ڕۆژانەمان هەیە. بۆ نموونە ئەو بینایانەی تێیدا دەژین و کار دەکەین، ئەو ئامرازانەی گواستنەوە (رێگاوبان، پرد، هێڵی ئاسن، فڕۆکەخانە و هتد) کە بەکاریان دەهێنین، ئەو ئاوەی دەیخۆینەوە، سیستەمی ئاوەڕۆ و ئەو پێکهاتە هایدرۆلیکیانەی کە کۆنترۆڵی بەکارهێنانی ئاو دەکەن. ئەمانە هەموویان پەیوەندییان بە ئەندازیاری شارستانییەوە هەیە.
دیدگا
بەشی ئەندازیاری شارستانی لە زانکۆی کاسۆلیکی هەولێر بە شێوەیەک داڕێژراوە کە دەرچووی بەڕێز پێکبهێنێت کە بتوانن دیزاین و بنیاتنانی کۆمەڵێک پڕۆژەی ئەندازیاری بەرفراوان لە وڵاتدا، بۆ باشترکردنی ژێرخانەکانی ئێستا و هەڵسەنگاندنی بەهێزی و مانەوە و خزمەتگوزاریی پێکهاتەکانی ئێستا.
ئامانجەکە
ئەرکی سەرەکیمان لە بەشی ئەندازیاری شارستانی پەروەردەیە. ئێمە ئەم ئەرکە لە ڕێگەی وانەوتنەوە و لێکۆڵینەوە و چالاکییەکانی خزمەتگوزاری گشتی بەدەست دەهێنین، لە ڕێگەی پەروەردەکردن و ڕاهێنەرایەتیکردن و ئیلهامبەخشین بە سەرکردەکانی داهاتوو لەو بوارەدا کە ئامادەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنگەکانی سەدەی بیست و یەکەم.
ئەنجامدانی توێژینەوەی پێشوەختە و کارپێکراو و تیۆری، کە لە بەرامبەردا کاریگەری ئەرێنی لەسەر باشترکردنی پیشەی ئەندازیاری شارستانی دەبێت بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگا.
خوێندنی زانکۆ پشت بە بەشی تیۆری دەبەستێت، کە هاوتەریبە لەگەڵ بەشی پراکتیکی، لە ڕێگەی تاقیگەی تایبەتمەند و ڤیدیۆی وانەوتنەوە و سەردانی مەیدانی بەردەوام لە ژێر چاودێری پرۆفیسۆرەکانمان.
ئامانجەکان
دەرچووانی بەشی ئەندازیاری شارستانی لە زانکۆی کاسۆلیکی هەولێر بناغەیەکی تیۆری و لێهاتوویی تەکنیکی و کەرەستەی فیکرییان دەبێت، بۆ دەستپێشخەری و سەرکردایەتیکردنی گروپی کاری بەکۆمەڵ لەسەر پڕۆژە جۆراوجۆرەکانی ئەندازیاری بیناسازی. لەو شوێنەی کە دەتوانن چارەسەر بۆ کێشە جۆراوجۆرەکانی ئەندازیاری بدۆزنەوە.
دەرچووانمان سەرکەوتن بەدەست دەهێنن لە خوێندنی باڵا و لە هەلی پیشەیی بەرفراوان.
چانسی هەلی کار
ئەندازیاری شارستانی پەرۆشی دیزاین و شیکردنەوە و دروستکردنی جۆرەها پڕۆژەی وەک باڵەخانە بەرزەکان، خانوو، پرد، ڕێگاوبان، سیستەمی ئاوەڕۆ، دابینکردنی ئاو و پێکهاتەی هایدرۆلیکییە. جگە لە هەڵبژاردن و پەرەپێدانی کەرەستە و تەکنیکەکانی بیناسازی لە ڕێگەی پرۆسەی خوێندنی بەردەوام و توێژینەوەی زانستییەوە ژینگە خەمێکی دیکەیە بۆ ئەندازیاری شارستانی، لە ڕێگەی باشترکردنی کەرەستە و شێوازەکانی بیناسازی بۆ ئەوەی ئەم تەکنەلۆژیایە ببێتە دۆستی ژینگە.
دەرچووان دەتوانن هەلی کار لە پرۆژەکانی بیناسازی گشتی و فەرمانگەی ئەندازیاری و پڕۆژەی بیناسازی ئەهلی و فەرمانگەی ئەندازیاری و تاقیگەی کەرەستەی بیناسازی و ناوەندەکانی توێژینەوە بدۆزنەوە.
Curriculum
Level | Semester | No. | Module Title | ECTS |
UGI | One | 1 | General English – I
زمانی ئینگلیزی گشتی – ١ |
5 |
2 | Academic Debates
مشتومڕەکانی ئەکادیمی |
4 | ||
3 | Kurdistan Studies
خوێندنەوەکانی کوردستان |
4 | ||
4 | Kurdish Language
زمانی کوردی |
5 | ||
5 | Calculus I
ئامار ١ |
6 | ||
6 | Engineering Drawing & Descriptive Geometry
ئەندازیاری وێنەکێشان و ئەندازەیی وەسفکەر |
6 | ||
30 | ||||
UGI | two | 1 | Computer skills
شارەزایی کۆمپیوتەر |
5 |
2 | General English – II
زمانی ئینگلیزی گشتی – ٢ |
5 | ||
3 | Calculus II
ئامار ٢ |
5 | ||
4 | Engineering Drawing -AutoCAD
وێنەکێشانی ئەندازیاری -AutoCAD |
5 | ||
5 | Engineering Geology
ئەندازیاری خوێندنەوەی خاک |
4 | ||
6 | Engineering Mechanics –II
میکانیکی ئەندازیاری ٢ |
6 | ||
30 | ||||
UGI | Three | 1 | Environmental Engineering
ئەندازەی ژینگەیی |
4 |
2 | Fluid Mechanics I
میکانیکی شلەکان ١ |
4 | ||
3 | Engineering Surveying I
ئەندازەی ڕووپێوی ١ |
5 | ||
4 | Materials and Building Construction
کەرەستە و بیناسازی بینا |
6 | ||
5 | Strength of Materials I
بەهێزی کەرەستەکان ١ |
6 | ||
6 | Concrete Technology I
تەکنەلۆژیای کۆنکرێت ١ |
5 | ||
30 | ||||
UGI | Four | 1 | Professional writing
نووسینەوەی پیشەیی |
5 |
2 | Fluid Mechanics II
میکانیکی شلەکان ٢ |
4 | ||
3 | Engineering Surveying II
ئەندازەی ڕووپێوی ٢ |
5 | ||
4 | Strength of Materials II
بەهێزی کەرەستەکان ٢ |
6 | ||
5 | Hydrology and Water Resources Engineering
ئەندازیاری خوێندنەوەی ئاو و سەرچاوەکانی ئاو |
5 | ||
6 | Concrete Technology II
تەکنەلۆژیای کۆنکرێت ٢ |
5 | ||
30 | ||||
UGI | Five | 1 | Numerical and Engineering Analysis
شیکاری ژمارەیی و ئەندازیاری |
5 |
2 | Theory of Structures I
تیۆری پێکهاتەکان ١ |
6 | ||
3 | Reinforced Concrete Design I
دیزاینی کۆنکرێتی بەهێز ١ |
6 | ||
4 | Business Communication
پیوهندی بازرگانی |
4 | ||
5 | Geotechnical Engineering I
ئەندازیاری جیۆتەکنیکی ١ |
4 | ||
6 | Elective
هەڵبژاردە |
5 | ||
30 | ||||
UGI | Six | 1 | Construction Management & Economy
بەڕێوەبردنی بیناسازی و ئابووری |
4 |
2 | Theory of Structures II
تیۆری پێکهاتەکان ٢ |
6 | ||
3 | Reinforced Concrete Design II
دیزاینی کۆنکرێتی بەهێز ٢ |
6 | ||
4 | Research Methods
شێوازەکانی توێژینەوە |
5 | ||
5 | Geotechnical Engineering II
ئەندازیاری جیۆتەکنیکی ٢ |
4 | ||
6 | Water Supply and Sewerage Engineering
ئەندازیاری ئاو و ئاوەڕۆ |
5 | ||
30 | ||||
UGI | Seven | 1 | Highway Engineering
ئەندازیاری ڕێگاوبان |
5 |
2 | Computer Methods in Structural Analysis & Design
شێوازەکانی کۆمپیوتەر لە شیکاری پێکهاتەییدا و دیزاین |
4 | ||
3 | Design of Concrete Structures
دیزاینی پێکهاتەی کۆنکرێتی |
6 | ||
4 | Foundation Analysis and Design I
دیزاین و شیکاری بناغە ١ |
6 | ||
5 | Construction methods, estimation and specifications
شێوازەکانی بیناسازی و خەمڵاندن و تایبەتمەندییەکان |
5 | ||
6 | Elective
هەڵبژاردە |
4 | ||
30 | ||||
UGI | Eight | 1 | Traffic Engineering
ئەندازیاری هاتوچۆ |
5 |
2 | Design of Steel Structures
دیزاینی پێکهاتەکانی پۆڵا |
6 | ||
3 | Foundation Analysis and Design II
دیزاین و شیکاری بناغە ٢ |
5 | ||
4 | Civil Engineering Drawings
وێنەکێشانی ئەندازیاری شارستانی |
4 | ||
5 | Graduation project
پڕۆژەى دەرچوون |
6 | ||
6 | Elective
هەڵبژاردە |
4 | ||
30 |